لێدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری نەوسوود

13:08 - 25 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، کە لە لایەن ‌ ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، لێدرابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"حەسەن شەرکانی\" لە سنووری شاری نەوسوود سەر بە شاری پاوە، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، ئازار و ئەشکەنجە درا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی یارمەتیدانی کۆڵبەرێکی دیکە لە کاتی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە لایەن ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

بە هۆی لێدانی ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، ناوبراو، دەست، سەر و لاقی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە و هەنووکە لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دایە.