سەپاندنی حوکمی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ زیندان، ئێعدام و ٣٤٠ قامچی بۆ ١٢٣ هاووڵاتی لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩دا

13:07 - 8 خاکەلێوه 2721

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە یەک ڕشتە ڕاپۆرتی جیاکردنەوە ــ ئاماریدا، باس لە بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٣٩٩دا، دەکات.

ناوەندی ئاماری کوردپا لە ڕاپۆرتی سێهەمی خۆیدا، حاڵەتەکانی "مەحکووم‌کراوان بە حوکمی داسەپاو لەلایەن دادگای ئینقلابـ"ـەوە، دەخاتە ڕوو.

ئەم ئامارە بە پشتبەستن بە حاڵەتەکانی تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپایە و لەوانەیە ئاماری ڕاستەقینە لەم ڕێژەیە لەسەرەوەتر بێت.

چۆنیەتیی حوکمەکان:

زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام: شاکر بێهرووزی ٢ جار بە ئێعدام مەحکووم کراوە

زیندانیی مەزهەبی مەحکووم بە ئێعدام: مەحیەدین تازەوارد

زیندانیی تەعزیری: ٣٤٤ ساڵ و ٦ ڕۆژ

زیندانیی هەڵپەساردن: ٥٠ ساڵ و ٣ ڕۆژ

قامچی: ٣٤٠

دوورخرانەوە بۆ زیندانی بەدوور لە شوێنی ژیان: ١

قەدەغەی چوونە دەرەوە(ممنوع‌الخروجی): ١

سزای نەختی: ٢٥٠ ملیۆن تمەن

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدام لە دیوانی باڵای وڵات: ٢ حاڵەت (مەحیەدین ئیبراهیمی و حەیدەر قوربانی)

تۆمەتە وەپاڵدراوەکان:

هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ٧٢

پڕۆپاگەندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی: ٢٧

بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەرمانانی ٩٦ لەمەڕ کوژرانی کۆڵبەران لە بەردەم فەرمانداریی بانە: ١٠

چالاکیی مەزهەبی و ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان: ٥

سیخوڕی بۆ دەوڵەتە دژبەرەکان: ٣

دژایەتیکردن لەگەڵ خودا (محاربە): ١

ئاشراکردنی بەڵگە دەوڵەتییەکان و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە: ١ حاڵەت

بەدوای سکاڵای پارێزگار لە ڕۆژنامەوان: ١ حاڵەت

ئەندامبوون لە ئەنجومەنەکانی دژبەری نیزام: ١ حاڵەت

بواری چالاکیی ڕێژەیەک لەو کەسانە کە ڕوونە:

چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی: ١٢

چالاکی ژینگە: ٧

مامۆستای زانکۆ: ١

ئەندامی حیزبی وەحدەتی میلـلی: ١

ڕۆژنامەوان: ٥

زیندانییانی سیاسی لە زینداندا لەگەڵ حوکمی نوێ ڕووبەڕوو بوونەتەوە: ٥

دەسبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەر: ٤

چالاکی مافی ژنان: ١

ئەندامانی دایکانی ئاشتیی کوردستان: ١

لێکۆڵەر: ١

خوێندکار: ١

چالاکی مەزهەبی: ١٠

چالاکی کرێکاری: ١

تەنزیم: ئەوین مستەفازادە