سەرکەوتنی وەزشوانانی کورد لە کێبڕکێی ئووراسیا

14:31 - 17 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانیکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکێی کیک بووکسینگی ئووراسیا، پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەرزشوانێکی کورد، بە ناوی \"شەماڵ بالی\"، خەڵکی شاری مەهاباد، لە کێبڕکێی کیک بووکسینگ، کە لە وڵاتی ئازەربایجان بەڕێوە چوو، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

ئەو کێبڕکێیە لە ڕێکەوتی ١٢ گەلاوێژ، بە بەشداریی ١٢ وڵات، لە وڵاتی ئازەربایجان بەرێوە چوو.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٧٥ کیلۆدا بەشداریی ئەو کێبڕکێیەی کردووە.

بەدەستهێنانی ئەو پلە جیهانییانە لە لایەن لاوانی کوردەوە لەکاتێکدایە، کە بە هۆی نەبوونی سالۆن و ئیمکاناتی وەرزشی و دۆخی نالەباری شوێنە وەرزشییەکان، لاوانی وەرزشکار لە بەدەستهێنانی پلەکانی سەرکەوتن دڵسارد دەکاتەوە.