دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، بوونە قوربانی

16:23 - 31 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کوردیان لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شنۆدا دایە بەر دەسڕێژیی گولـلە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بەتوندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شنۆدا، کەوتنە بەر دەسڕێژیی گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران.

لەم تەقەکردنەی هێزەکانی سپای پاسداراندا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕێبوار عومەرزادە"، تەمەن ٢٠ ساڵ، کوڕی "عێزەت"، خەڵکی گوندی "پووشاوێ"، گیانی خۆی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی "ڕەسووڵ گوران"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"، بەتوندی بریندار بوو.

هێزەکانی سپای پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم گرووپە لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.

تەرمی "ڕێبوار عومەرزادە"، هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.