خەڵکی گوندی نێ، بۆ مەحکووم کردنی بڕیاری داگای مەریوان، واژۆ کۆ دەکەنەوە

22:25 - 30 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: خەڵکی گوندی نێ\"ی سەربە شاری مەریوان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگای شاری مەریوان، دەستیان بە کۆ کردنەوەی واژۆ کردووە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ٣٠ خاکەلیوە خەڵکی گوندی نێ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگای مەریوان سەبارەت بە لەبەر کردنی جلوبەرگی ژنانەی کوردی بۆ کەسێکی تاوانبار، نزیک بە هەزار واژۆیان کۆکردەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: زۆربەی واژۆکارانی ئەو یاداشتە ناڕەازایەتییە، هاووڵاتیانی شاری مەریوان بوون کەبۆ نوێژی هەینی روویان لە مزگەوتی گوندی نێ کردبوو.

رۆژی دووشەممە رێکەوەتی ٢٦ی خاکەلێوە هاووڵاتییەک بەناوی \"توفیق خۆشنەواز\" ناسراو بە \"داباشی\" لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان و بە بڕیاری دادگای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان جلوبەرگی ژنانەی لەبەر كرابوو و لە شەقامەکانی ئەو شارە پیشانی خەڵک درابوو.

دوابەدوای ئەوە کە داگای شاری مەریوان سووکایەتیی بە کەسایەتیی ژنی کورد کرد، ژنانی ئەو شارە خۆپیشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.