خۆکوژی مامۆستای قوتابخانەیەک لە شاری دێهلۆران

17:17 - 29 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کوردی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری دێهلۆران بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی کوردپا، رۆژی دووشەممە ریکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە مامۆستایەکی کوردی قوتابخانەکانی شاری \"دێهلۆران\"ی سەربە ئوستانی ئیلام بەناسناوی \"حەیاتی\" تەمەن ٥١ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە زەبری گولـلە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو مامۆستایە خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵ بووە کە بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە دەستی داوەتە خۆ کوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.