حوکمی ئێعدامی ٩ کەس لە شاری شیراز بەڕێوەچوو

21:20 - 31 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی عادڵئاوای شاری شیراز، ٩ هاووڵاتییان بە تۆمەتی دەسدرێژی بۆ سەر ژنێک لە سێدارە دا.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ خەرمانان، ٩ هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی دەسدرێژی جینسی بۆ سەر ژنێک لە یەکێک باغەکانی شاری شیراز، لە زیندانی ئەو شارە ئێعدام کران.

حوکمی ئێعدام کردنی ئەو ٩ هاووڵاتییە لە لقی ٣ی دادگای کەیفەری یەکی پارێزگای فارس بڕدرابووەوە و ئەو حوکمە دواتر لە لایەن لقی ٢٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە تائید کرابوو.

پێشتریش، بەرپرسی دۆزگەری پارێزگای فارس لە کۆبوونەوەی خەبەری لەگەڵ هەواڵنێران، وێرای ڕاگەیاندنی ناوی ئەو ٩ کەسە مسۆگەر بوونی ئێعدامی ئەوانی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کردبوو.

بەپێی بڵاوکراوە فەرمییەکان که ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە \"ئێران لەدوای چین بە دووهەمین وڵات به ئەژمار دێت کە زۆرترین ڕێژەی لە سێدارەدانی تێدایە و بەوڵاتێکی تەواو خراپ دادەنرێت بۆ بوارەکانی مافی مرۆڤ\".