ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا

20:29 - 27 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی وەسیقە بە شێوەی کاتیی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ڕزگار محەممەدی\" بە بارمتەی ٧٠ میلیۆنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان لە بەخشی لاجانی شاری پیرانشار و لە نزیک شاری گردکشانه، لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێك لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کرا.

هاوکات لەگەڵ ئازادی کاتیی ئەم هاووڵاتییە، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی \"عادڵ قادری\" تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی \"پەسوێ\" سەر بە شاری پیرانشار بە شێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.