ڕاگواستنی سەکینە پەروانە بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران

10:51 - 16 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی کورد بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی وەکیل‌ئابادی مەشهەدەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین لە تاران ڕاگوێزرا.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ماوی دەسبەسەرکرانیدا، بە هۆکاری دژایەتیی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە مافی وەرگرتنی مورەخەسی بێبەری بووە.

خەزەڵوەری ١٤٠٢، حوکمی ٧ ساڵ  و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیریی ئەم بەندکراوە سیاسییە لەلایەن لقی ٣٥ی دادگای پێداچووونەوەی خوراسانی ڕەزەوییەوە پشتڕاست کرایەوە.

سەکینە پەروانە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەد بە سەرۆکایەتیی دادوەر "هادی مەنسووری"، سەبارەت بە تۆمەتەکانی وەک "کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات، پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە ڕێبەر"، سەرجەم بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو.

پێشتر هێرانا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای ئەوەی کە خەسرەو عەلیکوردی، پارێزەری دادگوستەری، دۆسییەی ناوبراوی لە ئەستۆ گرتووە، سەرۆکایەتیی لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەد لە ڕۆژی ب بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی بریگرتەکەی، پێشی بە بەشداریی ناوبراو گرتووە."

سەکینە پەروانە، خەڵكی قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ دا و پاش ئامادەبوون لەسەر مەزاری عەلی موزەفەری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری قووچان دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لەم شارە ڕاگوێزرا. ناوبراو لە کۆتاییدا پاش ١٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران لەم ناوەندە ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی وەکیل‌ئابادی مەشهەد ڕاگوێزرا.

ناوبراو پێشتریش سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی دەسبەسەر و مەحکووم کرابوو. سەکینە پەروانە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٩٨دا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و دواجار لەلایەن داگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و سەبارەت بە سزا تەکمیلییەکانیش بە ٢ ساڵ قەدەغەکرانی ئەندامەتی لە گرووپی سیاسیدا مەحکووم کرا. ناوبراو کۆتاییەکانی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، دوابەدوای دەرچوونی بەخشنامەی "لێبوردن"، ئازاد کرا.