بەندیخانەی سەقز؛ بەندکراوێک بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

00:59 - 6 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بەندکراوێک بە ناوی "فەرزاد خادمی"، خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی کەسێک بە ناوی "تیرداد ئاتەش ئەفرووز"، لە ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩دا دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن ناوەندی دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، ٧٩٩ حاڵەتی لەسێدارەدان لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە جێبەجێ کراوە.