سەقز؛ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

21:34 - 4 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی دووشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان هەرمێدۆڵی"، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی "هەرمێدۆڵ" سەر بە ناوچەی دوابی سەقز بە هۆ تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی "شەفا"ی سەقز نەشتەرگەریی بۆ کرا و دۆخی گشتیی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە.

ئەم هاووڵاتییە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاریدا تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەختەر خانم مورادی"، خەڵکی گوندی "گورسفید"، سەر بە شاری گیەڵان کە بە هۆی تەقینەوەی  پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەسەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.

ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکانی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق بەسەختی بریندار بوو.