گیەڵان؛ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی کاتی شەڕ گیانی لەدەست دا

17:42 - 3 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەختەر خانم مورادی"، خەڵکی گوندی "گورسفید"، سەر بە شاری گیەڵان کە بە هۆی تەقینەوەی  پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەسەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی شەممە، یەکی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکانی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق بەسەختی بریندار بوو.

ئەختەر خانم مورادی پاش ئەم ڕووداوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئەلزەهرا"ی شاری گیەڵان کرابوو.