شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی فەخرەدین مودەڕسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:13 - 3 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەخرەدین مودەڕسی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی شەفیع، خەڵکی گوندی "دێشەمس" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی بێ ئاکام بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.