کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

20:36 - 2 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شوانە ئەحمەدپوور"، خەڵكی گوندی "نجنێی خواروو" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "زەردەبی" بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دوو کۆڵبەری دیکەش لەم ڕووداوەدا بریندار بوونە کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستانی عێراق کراون.

شوانە ئەحمەدپوور، تەمەنی ٣٤ ساڵە، خێزاندرە و منداڵێکی هەیە.