پیرانشار؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

20:24 - 31 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحیەدین مەعرووف نیا"، خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.