گێڵان؛ دەسبەسەرکرانەوەی سەلمان ئۆلفەتی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:22 - 25 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەلمان ئۆلفەتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، بۆ جارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم چالاکە مەدەنییەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی لە یەكێک لە شەقامەکانی گێڵان دەسبەسەر کردووە و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و پشکنیویانە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٢ش، سەلمان ئۆلفەتی بە هۆی ڕەخنەگرتن لە ڕێبەری حکوومەتی ئێران و بەرپرسانی حکوومەت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.