پیرانشار؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامیار محەممەدزادە پاش ١٤ رۆژ

01:35 - 22 خاکەلێوه 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕامیار محەممەدزادە، لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕامیار محەممەدزادە، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.