برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

10:39 - 20 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە، ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەردین وەیسی"، خەڵکی سنە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێ کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی، سینگ و سک و دەستی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ڕاگوێزراوە.