کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە کوژرا

23:40 - 7 رەشەمه 2723

شەوی دووشەممە ٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەعفەر فەرەجی"، خەڵکی گوندی "دەورەقەڵا" سەر بە سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، ئەو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کرا و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە".

جەعفەر فەرەجی، تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.