سنە؛ زانا مینبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

22:16 - 2 رەشەمه 2723

ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی زانا مینبەری، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە گەڕەکی "حاجیاوا"ی سنە دەسبەسەر کردووە.

زانا مینبەری، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی شەهلا و بێهزاد و خوشکەزای پەیمان مینبەری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.