ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری خەڵکی سەقز، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

23:50 - 1 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەسعەد حەسەنپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "جەعفەرخان" سەر بە شاری سەقز، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی بانە گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە شەوی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە سکی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردبوو و ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کرابوو.