ورمێ؛ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

01:26 - 30 خەزەڵوەر 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، قەسیم کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "فیرووزیان"، سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی خراپیی کەشوهەوا لە بەرزایی بەر بووەتەوە.

ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٢٣ ساڵە، کوڕی ئیرەج، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.