کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

16:13 - 17 خەزەڵوەر 2723

شەوی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئازاد سەتارپەنا"، کوڕی مەحموود و ئامێنە، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئازاد سەتارپەنا، خەڵگی گوندی دەرەزیارەت، سەر بە شاری سەقز، خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەبووە.