سنە؛ سروە پوورمحەممەدی بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

00:26 - 5 خەزەڵوەر 2723

سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە، بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کەرەمی"، بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ و دەستە"، ئەم حوکمەی بۆ سروە پوورمحەممەدی دەر کردووە.

ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەر لە ڕێگەی پارێزەرەکانی ناوبراو، دوکتور جوامێر عەبدوڵڵاهی و هێمن مەجیدیییەوە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی دوشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١، سروە پوورمحەممەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەەتی سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەندامانی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە دادگای ئینقلابی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.