سەقز؛ کاسبکارێکی کورد لە ئاکامی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا گیانی لەدەست دا

16:01 - 1 خەزەڵوەر 2723

شەوی شەممە، ٢٩ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "واحد قادری"، تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵکی سەقز لە ئاکامی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە خاڵی پشکنینی ناوچەی سەرشێوی سەقز، دەستیان بە ڕاوەدوونان و تەقەکردن لە ماشینی ئەم کاسبکارە کردووە و لە ئاکامی ئەم ڕاوەدوونان و تەقەکردنەدا، گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ماشینی ئەم هاووڵاتییە بە هۆی تەقە و ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، وەرگەڕاوە و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ، کەوتوونەتە دوای ماشینەکەی و تەقەیان لێ کردووە.

تاکوو ئێستا تەرمی ئەم کاسبکارە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.