تەقینەوەی مین لە ئیلام بوو بە هۆی بریندار بوونی هاووڵاتییەک

16:15 - 8 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە پارێزگای ئیلام، بریندار بوونی هاووڵایەتییەکی بەدواوە بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، تەقینەوەی مین لە ناوچەی\"دەشتی عەباس\" سەر بە شاری دێهلوڕان، بوو بە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییەک.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە بە\"ڕەحمان بازیار\" ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، ناوبراو لە کاتی لێخوڕینی بێڵی میکانیکی لە نزیک گوندی \"ئەبو غەریب\" بەسەر مێنێکدا دەکەوێت و لە ئاکامدا ئەو مینە دەتەقێتەوە.

بە هۆی تەقینەوی ئەو مینەوە ڕەحمان بازیار تووشی \"شەپۆلی دەنگی تەقینەوە\" بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی\"گەنجەویان\"ی شاری دێزفوول کراوە.

ماڵپەڕی\"مین و زندگی\" لەو بارەوە نوسیوویەتی: ساڵی ڕابردوو، شایەتی چەندین ڕووداوی لەو چەشنە بووین.

بەپێی ئامار و داتا سەرەتاییەکان، کە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی و پاش کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق بڵاو کرایەوە، ١١٠٠ کیلۆمێتر سنووری هاوبەش لە نێوان ئەم دوو وڵاتە ئالودە بە مینن.

لانیکەم ١٦ میلیۆن لە زەوی و زارەکانی پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام و خووزستان بە پانتایی چوار میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار، ئالودە بە مین کراون.