مەریوان/ ٥ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بوونە قوربانی

20:49 - 24 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە کەلی \"تەتە\" و لە ئاکامی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری پەیکان کە موسافرەکانی کۆڵبەر بوون، پێنج کۆڵبەر بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، بە هۆی وەرگەڕانی ماشینی کۆڵبەران له گوندی دزڵی شاری مەریوان، دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون.

شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە \"ئیدریس مورادی\" خێزاندار و و \"هادی شێروانی\" ڕاگەیەنراوە.

ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی\"بلچە سوور\"ی ناوچەی کۆماسی شاری مەریوان بوون.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان ڕاگەیاند: شوفیری پەیکانەکە بە هۆی خەو لێ کەوتوویەوە لە کاتی لێخوڕینی ماشینەکەی تووشی ئەو ڕووداوە بووه.

پێشتریش، لە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی مینی‌بووسی کۆڵبەران له ڕێگای مڕانێ بۆ بازاڕچەی پیرانی مەریوان نزیکەی ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوون.