پاش ١١ ڕۆژ لە خنکانی، تەرمی لاوێکی ١٧ساڵە دۆزرایەوە

16:11 - 23 بانەمەڕ 2717
ئاژنسی کوردپا: تەرمی لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی کورد پاش ١١ ڕۆژ بێ‌سەرشوێن بوونی، لە ڕۆخی تاڤگەی شەڵماش دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٢ی بانەمەڕ، تەرمی لاوێکی ١٧ ساڵە پاش ١١ ڕۆژ تێپەڕین بەسەر خنکانی‌دا، لە ڕۆخی تاقگەی شەڵماس دۆزرایەوە.

\"\"شوناسی ئەو لاوە تەمەن ١٧ ساڵە \"ئیسماعیل مەریەمی\" خەڵکی شاری سەردەشت ڕاگەیەنراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەگەر ئەوە لەئارادایە کە ئەو لاوە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتبێت، بڵام ئاژانسی کوردپا ناتوانێت ئەو بابەتە پشتڕاست بکاتەوە.

تەرمی ئەوە لاوە سەردەشتییە لە بەشی خوارەوەی چۆمی تاڤگەی شەڵماش لەلایەن جووتیارێکەوە دۆزراوەتەوە.

تەرمی ئیسماعیل مەریەمی بۆ توێکاری ئەندام(کالبد شکافی) بۆ نەخۆشخانەی \"خومینی\"ی شاری سەردەشت گوێزراوەتەوە.

تاڤگەی شەڵماش بە لقێک لە ڕووباری \"زێی چووکە\" ئەژمار دەکرێ کە لە ٣ کیلۆمێتری شاری سەردەشت هەڵکەوتووە.