کچانی وەرزشوانی کورد لە ئاستی ئێراندا دەدرەوشێنەوە

21:30 - 21 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو کچە وەرزشوانی کوردستان توانیان لە شاری تاران لە کێبڕکێی \"ڕاکردن\"دا پلەی یەکەم بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئەسرا مورادی\" و \"ڕۆژین ڕۆستەمی\" لە کێبڕکێی ڕاکردن لە بەشی نابینایان و کم بینایاندا، میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.

کێبڕکێی نابینایان و کەم بینایان لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی بانەمەر لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.

لەو کێبڕکێیەدا ١١ پارێزگای ئێران بەشدار بوون و دوو کچە وەرزشوانی پارێزگای سنە توانیان دوو میداڵێ زیر بەدەست بێنن.

ئەسرا موردی لە کلاسی B3 و ڕۆژین ڕۆستەمی لە کلاسیB1 و لە بەشی ڕکابەریی ١٥٠٠ مێتری‌دا دوو میداڵی زێڕیان بە دیاری بۆ کۆمەڵگای وەرزشیی کوردستان هێنا.