یەکەم پێشانگایەی بەرهەمەکانی مێهدی زیائودینی لە شاری سنە کرایەوە

15:29 - 18 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکەم پێشانگای شێوەکاری بەرهەمەکانی هونەرمەندی دەستڕەنگینی کورد لە شاری سنە کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێشانگای بەرهەمەکانی هونەرمەندی کورد\"مێهدی زیائودینی\" لە بیاڤی وێنە و پەیکەرسازی لە گالەری پەردیسی سینما بەهمەنی شاری سنە کرایەوە.

ئەم پێشانگایە هونەری تەجەسۆمییە، یەکەم پێشانگای شێوەکاری کورد مێهدی زیائودینییە کە بەبەشداری کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ئەو شارە لە هۆڵی سینما بەهمەنی سنە کرایەوە.

لەو پێشانگایەدا بۆ یەکەم جار ٤٣ بەرهەمی شێوەکاری بە قەبارەی ٧٠لە ٥٠ بە ناونیشانی ئازاد پیشانی ئۆگرانی کاری وێنە و شێوەکاری دەدرێت.

ئەو پێشانگایە لە ڕۆژانی شەممە ١٦ی بانەمەڕ هەتا ڕۆژی هەینی ٢٢ی بانەمەڕ بۆ ماوەی یەک حەوتوو لە دوو بەشی بەیانی و دوانیوەڕۆدا بەڕێوە دەچێت.

مێهدی زیائودینی لە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و ساڵی ١٣٥٥ هەتاوی لەلای براکەی هادی زیائودین دەستی بە کاری شێوەکاری کردووە خوێندنی لە بەشی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران تەواو کردووە.