هەڵبژاردنی مامۆستایەکی مەریوانی وەکوو مامۆستای نموونە لە ئاستی ئێراندا

15:49 - 17 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری مەریوان وەکوو مامۆستای نموونە لە ئاستی ئێران دیاری کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی\"معلم\" لە شاری مەریوان وەکوو مامۆستایەکی نموونە لە ئاستی ئێران دەست نیشان کرا.

شوناسی ئەو مامۆستا کوردە\" فەتاح ساڵحی \"بەڕێوەبەری قوتابخانەی معلمی شاری مەریوان ڕاگەیەنراوە.

فەتاح ساڵحی مامۆستا لەقوتابخانەی \"معلم\"، لە شاری مەریوان لەنێو سەرجەم مامۆستایانی ئەوشارەدا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت.

بەڕێوەبەری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری مەریوان ڕاگەیاند: فەتاح ساڵحی مامۆستای نموونەی پاریزگای سنە، بە زۆرترین ئیمتیاز، چووەتە قۆناغی باشترین مامۆستاکان لە ئاستی ئێران و لەوێش وەک باشترین مامۆستا دەست نیشان کرا.