لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٢٠ کۆڵبەر لە شاری مەریوان بریندار بوون

20:53 - 13 بانەمەڕ 2717
ئاژنسی کوردپا: بە هۆی وەرگەڕانی مینی‌بووسێک لە جاددەی مەریوان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ١٣ی بانەمەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی مینی‌بووسی کۆڵبەران له ڕێگای مڕانێ بۆ بازاڕچەی پیرانی مەریوان نزیکەی ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوون.

ئەو ڕوداوە لە جاددەی \"کەلی سیاناو\" لە نزیک گوندی نێ ڕوویداوە.

ئەو هاووڵاتییە کۆڵبەرانە زۆربەیانی خەڵکی گوندی\"مڕانە\"ی شاری مەریوان بوون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ٨ کەس لە کۆڵبەران بە هۆی سەختی برینەوە، باری تەندروستیان ناجێگیرە.

شوناسی یەکێک لە بریندار بووەکانی ئەو ڕووداوە بە ناوی\"تۆفیق ڕەحمانی\" خەڵکی گوندی نێی شاری مەرێوان ڕاگەیەنراوە.

هەتاکوو ئێستا شوناسی ئەو کۆڵبەرانەی دیکە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوونه نەبووتەوە.