لەماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا دوو هاووڵاتیی لە سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

15:25 - 12 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە یەک حەوتووی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین حاڵەتی خۆکوژییە کە لە شاری سەردەشت ڕوو دەدات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ١١ی بانەمەڕ، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی\"مێهران پارسا\" کوڕی سەلام هەوڵی خۆکوژی دا.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەو لاوە سەردەشتیە ڕانەگەیەنراوە.

\"\"بە خۆکوژی ئەم لاوە، ئەمە دووهەمین حاڵەتی خۆکوژییە، کە لەماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا لە شاری سەردەشت ڕوو دەدات.

حەوتووی ڕابردووش، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی\"ج.خ\" دەستی دابووە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کێشەی بنەماڵەیی، هەژاری، دەسکورتی، خەمۆکی و گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان، بە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ دیاردەی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئەژمار دێن.