نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٢

15:03 - 11 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا لە بەرەبەری دوازدەیەمین دەوری هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە تەمایە، نموونە بەرچاوەکانی ئاماری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی هێڵکاری ٦ مانگە بخاتەڕوو.

ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.

پێشێلکردنی بەرنامەدارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.

هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی بەفرانبار هەتا مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا

دەستبەسەر کردن: ٢٢٨ کەس

بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات: ٥٨ کەس

بانگهشت بۆ دادگاکان: ٨

کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران: ٣٣ کەس


_کوژرانی ١٩ هاووڵاتیی و بریندار بوون ١٤ کەس

بڕینەوەی حوکم بۆ هاووڵاتییانی کورد

لە ماوەی ٦ مانگی دووهەمدا سەرجەم ٤٩ هاووڵاتیی بە ١٧٩ ساڵ زیندانی تەعزیری، ٢ ساڵ زیندانی هەڵپسێردرا و ٢٠ شەلاق لێدان مەحکووم کراون.

_هەروەها سێ هاووڵاتی بە زیندانی هەتا هەتایی و هاووڵاتییەکی دیکەش بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

ئێعدام لە کوردستان

لەو ماوەیەدا حوکمی ئێعدامی سەرجەم ٣٦ کەس بەڕێوەچووە، کە یەک کەسیان زیندانی سیاسی بە ناوی\"سمکۆ خورشیدی\" بووە.

هەروەها سێ زیندانی سوننی مەزهەب بە ئێعدام مەحکووم کراون.

\"\"
هێڵکاری ٢