نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ١

16:09 - 10 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا لە بەرەبەری دوازدەیەمین دەوری هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە تەمایە، نموونە بەرچاوەکانی ئاماری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی هێڵکاری ٦ مانگە بخاتەڕوو.

ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.

پێشێلکردنی بەرنامەدارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.

هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی پووشپەڕ هەتا مانگی سەرماوەز ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا

دەستبەسەر کردن: ٤٣٧ کەس

بانگهێشت بۆ ئیداری ئیتلاعات: ٣٨ کەس

بانگهێشت کردن بۆ دادگاکان:٣١ کەس

کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران: ٥٥ کەس


_کوژرانی ٢١ کۆڵبەر و بریندار بوونی ٣٤ کەس

بڕینەوەی حوکم بۆ هاووڵاتییانی کورد

لە ماوەی ئەو شەش مانگە دا،١٦٠ کەس بە گشتی بە ٥٩٦ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی تەعزیری، ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٨٠ زەربە قامچی مەحکووم کراون.

ئێعدام کردنی هاووڵاتییان لە کوردستان

لەو ماوەیەدا سەرجەم ٤١ هاووڵاتیی ئێعدام کراون ، کە سێ کەسیان زیندانی سایسی بوون بە ناوەکانی: حەبیبوڵا گوڵپەری پوور، ڕەزا ئیسماعیلی(مامدی)، شێرکۆ مەعارفی.

_هەروەها دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی سابیر مخڵد ماوانە و محەممەد عەبدوڵاهی بە ئێعدام مەحکووم کراون.

هەروەها ١١ زیندانی سوننی مەزهەب بە ئێعدام مەحکووم کراون.

_حوکمی ئێعدام کردنی ئەو ١١ کەسە لە پێش چاوی خەڵکەوە جێبەجی کراوە.

\"\"
هێڵکاری ١