تەزووی کارەبا گیانی کرێکاری ئیلامیی ئەستاند

21:56 - 7 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی خەڵکی شاری ئیلام لە کاتی کارکردندا تەزووی کارەبا لێی دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارێکی خەڵکی شاری ئیلام کە بۆ کرێکاری ڕووی لە شاری مێهران کردبوو لە کاتی کار کردن لە بینایەکدا تووشی کارەبا گرتوویەتی و گیانی لە دەست داوە.

ئەو کرێکارە کوردە بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مێهران کرابوو، بەڵام هەوڵی پزیشکان بۆ چارەسەری ئەو کڕیکارە کوردە بێئاکام بوو.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو کرێکارە کوردە ڕانەگەیەنراوە.

چەند ڕۆژ پێش ماڵپەڕە خۆجێییەکان لە هەواڵێکی هاوشێوەدا، باسیان لە گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی ڕاکێشانی کابلی کارەبا لەشەقامی \"ئەبهەر\"ی شاری ورمێ کردبوو.