هاووڵاتییەک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:47 - 6 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی خۆکوژییەکان لە شار و ناوچەکانی کوردستان، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵە لە شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە بە ناوی\"ج.خ\" تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیەنراوە.

دەستکورتی و بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و کێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو هاووڵاتییان هەژمار دەکرێن.

دیاردەی خۆکوشتن ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای کوردستان بووەتە نەریتێکی دزێو و لە حاڵی پەرەسەندندایە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە پێنجەمین هاووڵاتیی کوردە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.