ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی کامیاران_کرماشان ٨ قوربانی لێ کەوتەوە

22:24 - 2 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جاددەی نێوان کامیاران_کرماشان ٨ کەس بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ شەممە ٢ی بانەمەڕ، بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری \"پیکان\" لە جادەی کامیاران_کرماشان ٨ هاووڵاتیی بوونە قوربانی و چوارکەسیان لەو ڕووداوەدا، گیانیان لە دەست دا.

هەواڵدەریی ئیرنای کرماشان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، هەشت کەس لە نێو پەیکانەکەدا بوون کە زۆربەیان منداڵ بچووک بوون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، شۆفیری پەیکانەکە و یەکێک لە موسافیرەکان دەستبەجی گیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکە لە ڕێگای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لە دەست داوە.

ئەو ڕووداوە لە ٢٥ کیلۆمێتری کامیاران بۆ کرماشان ڕوویداوە و هۆکارەکەش بە هۆی کۆن بوون و تەقینی لاستیک پەیکانەکە بووە.

شاری کامیاران لە ٥٥ کیلۆمێتری باکووری شاری کرماشان هەڵکەوتووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی ناستانداردیی رێگەوبانەکان و پرتووکاوبوونی ماشێنەکان لە ئێراندا، ساڵانە نێوان ٢٠ هەتا ٣٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دەدەن.