یەکەمین فێستیڤاڵی خۆشنووسیی لە شاری مەهاباد کۆتایی پێهات

15:07 - 31 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین فێستیڤاڵی خۆشنووسیی شێعری کوردی وەرگیراو لە کتێبی \"یادم بکەن\" بەرهەمی بێ‌وێنەی مامۆستا \"هێمن\" لە شاری مەهاباد کۆتایی پێهات.

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە ڕێوڕەسمی یەکەمین یەکەمین فێستیڤاڵی خۆشنووسیی شێعری کوردی بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی شاعیری بەناوبانگی کورد، مامۆستا هێمن لەو شارە کۆتایی پێهات.

ئەو ڤێستیڤاڵە بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ئۆگرانی شێعر و خۆشنووسی لە شارە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە بەڕێوە چوو.

هەروەها ئەو ڤێستیڤاڵە لە لایەن ئەنجومەنی خۆشنووسانی مەهاباد و کۆمەڵێک ناوەندی فەرهەنگیی دیکەی ئەو شارە لە تالاری وەحدەت بەڕێوە چوو.
لە بەشی خۆشنووسیدا ٥٠ هونەرمەندی خۆشنووسی بە توانا لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای ورمێ بەشداری ئەو فێستیڤاڵە ببوون.

لەو فێستیڤاڵەدا باس لە کەسایەتی و بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن کرا کە ناوبراو شاعیرێکی بێ‌وێنە بووە و شێعرەکانی ئەو یەکێک لە هونەریترین و مرۆڤانەترین شێعرەکانی جیهانه.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین کەسایەتی ئەدەبی و شێعریان پێشکەش کرد و هەروەها براوەکانی ئەو فێستیڤاڵە خەڵات کران.

دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو مامۆستا هێمن وەک شاعیری میللی کورد ناو دەبات.

محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی ی هەتاوی لە مەھاباد لەدایک بووە و ناوبراو شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی نەتەوەی کورد بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەی ئەدەبییە.