قەڵای مێژوویی زێویە لەسەقز دەبێتە خاوەنی بانكی \"سفاڵ\"
15:48 - 19 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بانكی \"سفال(سواڵەت)ی زێویە بە هاوكاریی مۆزەخانەی میللی ئێران، بنكەی میرات فەرهەنگی زێویەو ئیدارەی میرات فەرهەنگی ئوستانی كوردستان دادەمەزرێ.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، قەڵای مێژوویی زێویە لە سەقز بەیەكێک لە گرینگترین ئاسەوارەكانی ئێران دێتە ئەژمار كە هەتا ئێستا پشت گوێخراوە و هیچ توێژینەوەیەكی لەسەر ئەنجام نەدراوە.
قەڵای زێویە، کەله سهدهی ههشتهمی پێش زایینی مهسیحدا، یهكێک له ناوهندهكانی دهسهڵاتداری هۆزی مانا بووە، لەسەدا ٩٥ی ئاسەوارەکانی نێو قەڵای زێویە بەتالان بردراون.
عەلی رەزار ئازەرشەب جێگری میرات فەرهەنگی ئوستانی كوردستان لەو بارەیەوە وتوویەتی، لە زێویە ٣٥ هەزار لەتە سواڵەت بوونی هەیە كە زۆر جێگای بایەخن و بۆ راگرتنی ئەو ئاسەوارانە بڕیاری دروستكردنی بانكی سواڵەت لەو شوێنە مێژووییە دراوە.
دەوترێت، مێژووی ئەو لەتە سواڵەتانە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ماد، مانا، ئۆراتوویی، ئاشووری و هەخامەنیشییەكان.
ههنووكه ئاسهوارهكانی قهڵای مێژوویی زێویهی سهقز، ڕازێنهرهوهی مۆزهخانه بهنێو بانگهكانی دنیا وهک لوور له فهڕانسه، لهندهن له ئینگلیز، ڕمیتاژ له لینینگڕاد و ئۆرشهلیم له ئیسرائیل و نیویۆرک له ئامریكا، فیلادێلفیا و دهیان مۆزهخانهی گرینگی دیكه له جیهاندان.
قەڵای مێژوویی زێویە لە ٥٥ كیلۆمیتری باشووری رۆژهەڵاتی شاری سەقز و لە نزیك ئاوایی زێویە هەڵكەوتووە.
ئەو قەڵایە ساڵی ١٩٧٤ دۆزراوەتەوە و بینای ئەو ئاسەوارە مێژووییە بە یەكێك لە بینا پڕ بەها و گرینگەكانی مێعماری دێتە ئەژمار و کەونینەناسان مێژووی ئەو قەڵایە دەگەڕێنەوە بۆ ٢٨٠٠ ساڵ پێش لە زایین.
بینای ئەو شوێنە بە هۆی كەمترخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەكان ، هەڵدانەوەی نایاسایی و باران و لافاوەوە بەشێكی زۆری لەناو چووە.