کوژارانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە سەوڵاوا

12:28 - 18 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری سەوڵاوا، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان، ئەندامێکی خۆجێیی سپای پاسداران بە ناوی "مەنسوور ئەمینی" کوری عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "زەکەریان"ی شاری سەوڵاوا، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، کوژراوە.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران، حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێرانیان، بە هۆکاری کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران ناو بردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٤ی خەرمانان، "خالید شوانە"، ئەندامی سپای پاسداران، لەنێو شاری پیرانشار، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.