چالاکێکی کرێکاری بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگوێزرا

12:21 - 18 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگویزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەرمانان، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "ئارام زەندی" لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادوەری دۆسیەی ئەو چالاکە کرێکارییە بۆ ئازادکردنی ناوبراو، داوای بارمتەی قورسی کردووە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەرمانان، ئەو چالاکە کرێکارییە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەوڵی پشکنینی ماڵی ناوبراویان داوە و هێندیک کەرەستەی شەخسی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە ڕانەگەیەندراوە.