دوو هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون

15:13 - 11 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "شاهۆ مەعرووفی و کاروان مەعرووفی" خەڵکی گوندی "گاگەش سەرێ"، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، بریندار کران.

ئەو دوو لاوە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کراون.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی  پێشوو، ئەو دوو لاوە کوردەیان لە کاتی گەڕانەوە لە گوندی "میریسێ" و لە نزیک گوندی "گاگەش" تەقەیان لێکردوون.

ماشینی ئەو دوو لاوە مەهابادییە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، خەساری زۆری بەرکەوتووە.

هەتا ئێستا، زانیارییەکی ورد لە مەڕ هۆکاری تەقەی هێزە نیزامییەکان، لە ماشینی ئەو دوو لاوە کوردە، لە بەردەستدا، نییە.