خوێندکارێکی کورد دەسبەسەر کرا

15:15 - 11 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٥ی خەرمانان، خوێندکارێکی کورد بە ناوی "محەممەد ئێقباڵ"، کوڕی "عەبدولقادر"، خەڵکی شاری "نەڵۆس"، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم خوێندکارە، بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی، لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.

"محەممەد ئێقباڵ"، خوێندکاری ئیندازیاریی "ئای تیـ"ـی زانکۆی مەشهەدە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم خوێندکارە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.