ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز بە بارمتە ئازاد کرا

11:59 - 21 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی خەرمانان، ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی شاری سەقز بە ناوی "فایق یووسفی"، پاش دوو مانگ لە دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو شاخەوانە کوردە، ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، لەگەڵ "هادی محەممەدزادە"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران.

دۆسیەی "فایەق یووسفی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە دادگای ئینقلابی شاری سەقز کراوەیە.