ئەندامێکی سپای پاسداران لە سنووری شنۆ کوژرا

10:44 - 9 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی سپای پاسداران لە سنووری شاری شنۆدا کوژرا.

هەواڵدەریی "فارس" بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی "ئیبراهیم غوڵامی" لە شاری شنۆ کوژراوە.

ئەو هەواڵدەرییە حکوومەتییە نووسیوویەتی: "ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە کاتی گەڕان و مەئموورییەتدا کوژراوە.

هەتا ئێستا میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە وردەکاریی کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، بڵاو نەکردووەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.