ئەمین ڕیاحی: بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ڕاست و باوەڕ پێکراو یەکێک لە گرینگترین خزمەتەکانە کە ئاژانسی مافی مرۆڤی دەتوانێت ئەنجامی بدات

13:32 - 20 رێبەندان 2717

 

ڕێکخراوی یەکیەتی بۆ ئێران، ڕێکخراوێکی نادەوڵەتییە کە بۆ پەرەپێدانی ئازادییە مەدەنییەکان لە ئێران چالاکی دەکات، ئەتڵەسی زیندانیانی ئێران یەکێکە له لقەکانی ئەو ڕێکخراوەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە بەدواداچوون لە سەر بارودۆخی زیندانەکانی ئێران و هەڵسوکەوتی دەزگای ئەمنییەتی قەزایی کردووە و هەروەها زوومی کردووتە سەر زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران.
ئاژانسی کوردپا وتووێژێکی لەگەڵ ئەمین ڕیاحی یەکێک لە لێکۆڵەرانی ئەتڵەس کردووە کە بەم چەشنەیە:

ئاژانسی کوردپا: ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران لە لایەن کام ڕێکخراو دامەزراوە و لە ساڵی چەند دەستی بە چالاکی کردووە؟


ڕێکخراوی یەکیەتی بۆ ئێران لە ساڵی ٩١ی هەتاوی ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران بڵاو دەکاتەوە، هەڵبەت کاری ئەتڵەس لە ماوەیەکی زووەوە دەستی پێکردووە. کۆکردنەوەی زانیارییە سەرەتاییەکان، گەڵاڵەی چوارچێوەدار و تۆمار کردن و بڵاوکردنەوەی و لە کۆتاییدا دیزانینی ماڵپەڕەکە پێش لە ساڵی ٩١ بووە. بەڵام ئەتڵەسی ئێستا درێژەی تڵەسی پێشووە و لە چوارچێوەیەکی نوێدا و سەرەتای ساڵی ٩٥ بڵاو کراوەتەوە.

ئاژانسی کوردپا: ئامانجتان لە داەمەزرانی ئەتڵەسی زیندانەکان چ بووە؟

وەکوو نموونە ئێوە دەتوانن ئەو پرسیارە بورژێن کە ئایا گۆڕانکارییەکانی کوردستانی عێراق لە سەر هەڵسووکەوتی دەزگای ئەمنییەتی ـ قەزایی حکوومەتی ئێران لە ناوچە کوردنشینەکان کاریگەری دەبێت یا نە. پاشان ژمارەی زیندانییان، ماوەی دەستبەسەر کرانیان و ژمارەی تاوانەکانی قەزایی لە ماوەی جۆراوجۆر لەگەڵ یەکدی بەراوارد بکەی. یا ئەوەی کە کاریگەری کەمپینی مافی مرۆیی جۆراوجۆر لەگەڵ دابەزین یا چوونە سەرەوەی ژمارەی چالاکانی زیندانیی مافی ژنان و یان ڕۆژنامەنووسان کە لە زیندان بە سەردەبەن.

سەرەڕای ئەوە، ئەتڵەس دەیهەوێت بە ڕووماڵکردنی هەواڵی تەواوی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی، جیاواز لە کەیفیەتی خزمەتی میدیایی کە لە ماوەیەکی درێژدا بووەتە هۆی نابەرابەری، سەرنجی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بیروڕای گشتی لە سەر زیندانیانی جۆراجۆر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

ئاژانسی کوردپا: لە ئەتڵەسی زیندانیانی ئێران، بۆ تۆمارکردنی ناوی زیندانیان پشت بە چ بەڵگەگەلێک دەبەستن؟

\"\"ئەتڵەس بەشێکی گەورەی زانیارییەکانی خۆی لە میدیا و ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان وەردەگریت. ئێمە بە پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ ئەو گرووپانەی کە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی دەزانین، بە ناردنی پرسیارەکانمان، ئەو زانیارییانەی کە دەمانهەوێت، کۆ دەکەینەوە. هەڵبەتە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ڕێژەیە؛ بەو واتایە کە زانیاریی هەر ڕاگەیاندنێک بە نیسبەت پارێزگا، شار یان زیندانییەکی تایبەتی باوەڕ پێکراو دەزانین. هێندێک جار دەکرێت لە سەر بنەمای ڕێککەوتنامەکانی ئەتڵەس تەنیا بەشێک لە زانیاریی هەواڵێک کە لە لای ئێمە دروست بێت، پشتی پێبەستین.

لە تەنیشت ئەم ئەتڵەسە بە شێوەی ڕاستەخۆ لەگەڵ شایەتحاڵەکان و سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پەیوەندیی دەگرین. بە تایبەت لەو ناوچانەی کە گرووپەکانی دیکە چالاکیی لاوازیان هەیە، لێکۆڵەرانی ئەتڵەس هەوڵی ئەوە دەدەن کە خۆیان پەیوەندیی ڕاستەخۆ بگرن یان دابمەرزێنن.

ئاژانسی کوردپا: لە ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران، زیندانیانی نەتەوەکانی ئێران بە تایبەتی زیندانیانی کورد چ پێگەیەکیان هەیە؟

بەکابەرانی ئەتڵەس ئەو ئیمکانەیان هەیە کە زانیاریی زیندانیان لە سەر بنەمای مەزهەب، جینسیەت، ئتنیک و هەتا دوایی پۆلین بەندی بکەن. وەکوو نموونە لە بەشی لێکۆڵینەوەی پێشکەوتووی ماڵپەرەکەماندا دەتوانین نیسبەتی زیندانیانی سیاسی کورد لە کۆی زیندانیانی سیاسی بە نیسبەت حەشیمەتی هاووڵاتییانی کورد بەراورد بکەین. یان ئیمکانی هەیە کە ژمارەی بڕینەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی لە دادگای سنە لەگەڵ شاری مەشهەد بەراورد بکەن و لەگەڵ بەراوردی ڕێژەی حەشیمەتی ئەو دوو شارە پێوەرەکانی خۆتان هەڵسەنگێنن. شرۆڤە کردنی بەڵگەکانی ئەتڵەس کە دەبێت خوێنەرانی ئەتڵەس بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاست و دروستی گریمانەکان خۆیان ئەنجامی بدەن و ئەوش ئیتنیکەکانیش لە خۆ دەگرێت.

ئاژانسی کوردپا: ئەتڵيس ناوی چ کەس یان کەسانێک وەکوو زیندانی سیاسی تۆمار دەکات؟

ئەتڵەس ناوی کەسێک کە بۆ چالاکی سیاسی یان بوونی هەر بیروباوەڕێکی تایبەت دەستبەسەرکراوە، وەکوو زیندانی سیاسی تۆمار دەکات. هەڵبەت پێکهاتەی ئەتڵەسی ئێمە بە فورمێکی تایبەت پابەند دەکات. وەکوو نموونە ئێمە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم زەمەنێک بۆ تۆمارکردنی دەستبەسەرێک لە بەرچاو دەگرین، چوونکە هەڵسەنگاندنی باوەڕی دەستبەسەرکراوەکان کورتر لەوەیە کە لەگەڵ سەرتاسەری بەراوردی بکەین و ئەوەش کاڕێکی مەحاڵە.

ئاژانسی کوردپا: هەتا ئێستا ئێوە لە بواری زیندانیانی ئێران، چەند ئەتڵەستان بە شێوە \"دیجیتال\"ی بڵاو کردووتەوە؟

هەر وەکوو گوتم ئەتڵەسی ئێستا لە سەرەتای ساڵی ٩٥ بڵاو کراوەتەوە. ئەم ئەتڵەسە شکڵی پەرەگرتووی ئەتڵەسی پێشووە. بەڵام کاری یەکیەتیی ئێران لە بواری زیندانیان و مافی ئەوان بە ئەتڵەس بەرتەسک ناکرێتەوە. کەمپینی مافی زیندانی کە بوو به هۆی بڵاوکردنەوەی \" ڕاپۆرتی بارودۆخی ژیانی ئەوان لە زیندانەکانی ئێران\" لە هەوڵەکانی ساڵی ڕابردووی ئەم ڕێکخراوە بووە.

ئێوە بۆ درێژەدان بە کاری خۆتان و هاوکاری لەگەڵ ڕاگەیەندنەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی مافی مرۆیی چ پێشنیارێکتان هەیە؟

یەکەم ئەوەیکە پێم وایە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕاست، یەکێک لە گرینگترین خزمەتەکانە کە ئاژانسی مافی مرۆڤی دەتوانێت ئەنجامی بدات. بە بڕوای ئێمە هەر جۆرە هەوڵێکی زیادەڕەوی لە کاتی داڕشتنی هەواڵ لە کۆتاییدا کارێکە کە خزمەت بە دەزگای سەرکوتکەر دەکات. ئەگەر میدیایەکی مافی مرۆیی لە قۆناغی یەکەم بە سەرکەوتووی تێپەڕێت، دەبێت بتوانێت لە ئەدەبیاتی \"حقووقی\" قەبووڵ کراو کەڵک وەربگرێت. باشتر ئەوەیە گرووپە مافی مرۆییەکان یاسا پەیوەندییدارەکان، بە تایبەتی ئاییننامەی ڕێکخراوی زیندانەکان و بەندەکانی تایبەت لە یاسای سزای ئیسلامیی بە باشی بناسن و زانیارییە وەدەستخراوەکان لە سەر بنەمای ئەو ئایینامانە هەڵسەنگێنن. دوور لە قارەمانسازی یان قوربانیسازی. شتێکی دیکە هەیە کە سەرنجی منی بۆ خۆی ڕاکێشاوە. ئەوەیە بە بڕوای ئێمە، ئەمڕۆ لە ئێران کەمتر کەسێک پەیدا دەبێت نەزانێ چالاکیی شوێندانەر لە دژایەتی سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران دەتوانێت بە دەستبەسەر و زیندانیکردن کۆتایی پێی بێت. کاتێک کەسێک بڕیار دەدات دەست بە چالاکی سیاسی لەگەڵ بیرۆکەکانی خۆی بکات، کەس مافی ئەوەی نییە لەو وێنایەکی قوربانی بێ‌ئاگا دروست بکات. ئەو بڕیاری خۆی داوە و دەزانێ چ ئاستەنگەلێک دێتە پێش لە سەر ڕیگاکەی.