ئەفشین ئۆسانلوو چالاکی کرێکاری لە نەخۆشخانەی رەجایی شاری کەرەج گیانی لەدەست دا

20:48 - 1 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەفشتن ئوسانلو چالاکی کرێکاری کە رۆژی پێنج‌شەممە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا بەهۆی \"جەڵتەی دڵ\" گیانی لەدەست دا.

بەرپرسی گشتیی زیندانەکانی تاران بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، ئەفشین ئوسانلوو یەکێک لە دامەزرێنەرانی سندیکای شۆفیر ئوتوبووسی نێوان شارەکان کە رۆژی پێنج‌شەممە تووشی راوەستانی دڵ هاتبوو، پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، سەرئەنجام سەرلەبەیانی رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی رەجایی شار گیانی لەدەست دا.

\"13387.jpg\"
ئەفشین ئوسانلوو
ئەفشین ئوسانلوو برای مەنسوور ئوسانلوو دامەزرێنەری سندیکای کرێکارانی شیرکەتی \"واحد\"، لەلایەن قازی سەڵەواتییەوە بەتاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە ٥ ساڵ زیندان حوکم دراو دواتریش لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو حوکمە پشت‌ڕاست کرایەوە.

ئەو چالاکە کریکارییە ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر کرابوو کە حوکمەکەی مانگی رەشەممەی ئەمساڵ کۆتایی پێ دەهات و لە زیندان ئازاد دەکرا.