ئەشکەنجەی زیندانیانی مەزهەبی لە زیندانی قزل حەسار

14:24 - 21 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی مەزهەبیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن بەرپرسانی زیندانی \"قزل حەسار\"ی شاری \"کەرج\"ـەوە بە توندی ئەشکەنجە کرا و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە بەرپرسی زیندانی قزل حەسار و هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسی حیفازەتی ئەو زیندانە و سەرهەنگێکی سپای پاسداران بەناوی \"ب ، عەلی‌زادە\" هێرشیان کردۆتە سەر بەندی زیندانیانی مەزهەبیی خەڵکی کوردستان و بە توندترین شێوە ئەشکەنجەیان کردوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی ئەشکەنجەی ئەو زیندانیانەدا، سەری زیندانییەکی مەزهەبیی خه‌ڵكى شاری جوانڕۆ به‌ناوى \"سەدیق محه‌ممه‌ديان\" شکێندراوە و بەتوندی بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، باری تەندروستی ئەو زیندانییە مەزهەبییە ناجێگیرە و سه‌رەڕای ئەوەش به‌رپرسه‌كانى زيندان ڕێگريان لە چارەسەریی برینەکانی کردووە.