ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ لە لایەن سپای پاسدارانەوە

16:55 - 10 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران و ئەندامە خۆجێیەکانی سپای پاسداران، پاش جێگیر بوون لە ناوچەی داڵاهۆ، دەستیان بە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ئەو ناوچەیە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی بانەمەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران و ئەندامە جۆجێیەکانی سپای پاسداران، لە ناوچەی داڵاهۆ جێگیر کراون و دەستیان بە ئازار و ئەزیەتی خەڵک کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سپای پاسداران و ئەندامە خۆجێیەکانیان لە ناوچەی داڵاهۆ جێگیر کراون و دەستیان بە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ئەو ناوچەیان کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە، کە ئێوە هاوکاری دژبەرانی شۆڕش دەکەن.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: هێزەکانی سپای پاسداران هەڕەشەیان لە خەڵکی ئەو ناوچەیە کردووە، لە ئەگەری هەر چەشنە هەڵسووکەوتێکی گوماناوی و ڕانەگەیاندنی ئەو هەواڵە بە شوێنی پەیوەندییەدار، لەگەڵ یاسا بەرەڕوو دەبنەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران داوایان لە هاووڵاتییانی ئەو ناوجەیە کردووە، دەبێت بە هەموو شێوەیەک یارمەتی مادەی و مەعنەوی ئەوان بدەن.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری هێنان و جێگێرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران لە داڵاهۆ داڵاهۆی، ڕانەگەیاند.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، سپای پاسداران جارێکی دیکە بۆ چاوترسێن کردنی دانیشتوانی گوندەکانی شاخی شاهۆ، مانۆڕێکی نیزامی بەڕێوەدەبات و دوای لە مەڕدارانی گوندەکانی پاڵنگان و دێوەزناو کردووە که خۆیان لە چوون بۆ شاخی شاهۆ دوور بگرن.